داگرتن

كیبۆردی كوردی / عەرەبی

نووسین بە كوردی لە سیستەمی عەرەبیدا

           لەسەر كیبۆردی عەرەبی

ئەم كیبۆردەم دروست كرد لەبەر ئەوەی زۆر كەس دەستیان لەسەر كیبۆردی عەرەبی ڕاهاتووە بەڵام هێشتا یونیكۆد بەكار ناهێنن ئەوەش كێشەی زۆری دروست كردووە بە تایبەتی لە فەرمانگەكانی میریدا.

بۆ نووسین بە كوردی و بە یونیكۆد كیبۆردەكە لە لینكەكەی خوارەوە داونلۆد بكە و لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دایبەزێنە٬ خۆی زیاد دەبێت و لە شریتەكەی خوارەوەدا دەردەكەوێت.

سەرەتا ئەم فایلە داونلۆد بكە Kurd-ar.zip ئنجا فایلەكە بكەرەوە بە پرۆگرامێكی زیپ بۆ نمونە 7zip یان winrar

ئنجا پرۆگرامەكە دابەزێنە بە دەبڵ كلیك كردن لەسەر setup.exe پاش تەواوبوون دەبینیت لەهەر شوێنێك بتەوێت دەتوانیت بە كوردی بنووسیت زمانەكە لەلای ڕاستی خوارەوەی شریتی تاسكدا گۆڕاوە بۆ عەرەبیی كوەیت و كیبۆردی Kurdish-keyboard_AR-Taher  دەردەكەوێت و بە كوردی و بە یونیكۆد دەنووسیت.

هەروەها تاوەكوو دەستت ڕادێت و جێگەی هەموو پیتەكان شارەزا دەبیت لەناو فایلەكەدا فۆڵدەرێك هەیە بە ناوی Screenshots كە دوو وێنەی تێدایە نیشانی دەدات پیتەكان چۆن ڕێكخراون لە دۆخی كیبۆردی ئاسایی و shift و هەروەها دوگمەی AltGr دا كە دەتوانیت كۆپیان بكەیتە سەر دیسكتۆپەكە بۆ ئەوەی هەمیشە لەبەردەستت بن كاتێك دەنووسیت.

كیبۆردی كوردی / عەرەبی

– – – – – – –

كیبۆردی كوردی / عەرەبی

لێرە كیبۆردەكە دابگرە

كیبۆردی كوردی / ئەڵمانی

نووسین بە كوردی لە سیستەمی ئەڵمانیدا

                 لەسەر كیبۆردی ئەڵمانی         

لەبەر پێوسیتی كوردانی ئەڵمانیا و نەمسا بە نووسینی كوردی لەسیستەمی ئەڵمانی و بەهۆی كیبۆردی ئەڵمانیەوە ئەم كیبۆردەم دروست كرد.

سەرەتا ئەم فایلە داونلۆد بكە kurdisch.zip ئنجا فایلەكە بكەرەوە بە پرۆگرامێكی زیپ بۆ نمونە 7zip یان winrar

ئنجا پرۆگرامەكە دابەزێنە بە دەبڵ كلیك كردن لەسەر setup.exe پاش تەواوبوون دەبینیت لەهەر شوێنێك بتەوێت دەتوانیت بە كوردی بنووسیت زمانەكە لەلای ڕاستی خوارەوەی شریتی تاسكدا گۆڕاوە بۆ عەرەبی و

كیبۆردی Kurdish-keyboard-de  دەردەكەوێت و بە كوردی دەنووسیت.

هەروەها تاوەكوو دەستت ڕادێت و جێگەی هەموو پیتەكان شارەزا دەبیت لەناو فایلەكەدا فۆڵدەرێك هەیە بە ناوی screenshots كە سێ وێنەی تێدایە نیشانی دەدات پیتەكان چۆن ڕێكخراون لە دۆخی كیبۆردی ئاسایی و shift و دوگمەی Alt Gr دادەتوانیت كۆپیان بكەیتە سەر دیسكتۆپەكەبۆ ئەوە هەمیشە لەبەردەستت بن كاتێك دەنووسیت.

لێرە كیبۆردەكە دابگرە

كیبۆردی كوردی / ئینگلیزی

نووسین بە كوردی لە سیستەمی ئینگلیزیدا

            لەسەر كیبۆردی ئینگلیزی

بۆ نووسین بە كوردی و بە یونیكۆد ئەم كیبۆردەی خوارەوە داونلۆد بكە و لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دایبەزێنە٬ خۆی زیاد دەبێت و لە شریتەكەی خوارەوەدا دەردەكەوێت.

سەرەتا ئەم فایلە داونلۆد بكە kurdi.zip ئنجا فایلەكە بكەرەوە بە پرۆگرامێكی زیپ بۆ نمونە 7zip یان winrar

ئنجا پرۆگرامەكە دابەزێنە بە دەبڵ كلیك كردن لەسەر setup.exe پاش تەواوبوون دەبینیت لەهەر شوێنێك بتەوێت دەتوانیت بە كوردی بنووسیت زمانەكە لەلای ڕاستی خوارەوەی شریتی تاسكدا گۆڕاوە بۆ عەرەبی و

كیبۆردی Kurdish-keyboard-EN-Taher  دەردەكەوێت و بە كوردی دەنووسیت.

هەروەها تاوەكوو دەستت ڕادێت و جێگەی هەموو پیتەكان شارەزا دەبیت لەناو فایلەكەدا فۆڵدەرێك هەیە بە ناوی Screenshots كە سێ وێنەی تێدایە نیشانی دەدات پیتەكان چۆن ڕێكخراون لە دۆخی كیبۆردی ئاسایی و shift و دوگمەی Alt Gr دادەتوانیت كۆپیان بكەیتە سەر دیسكتۆپەكەبۆ ئەوە هەمیشە لەبەردەستت بن كاتێك دەنووسیت.

لێرە كیبۆردەكە دابگرە

كتێبی فێربوونی ویندۆی ڤیستا

ئەم كتێبە دەربارەی ویندۆی ڤیستایە بۆ قۆناغی سەرەتایی بۆیە بۆ ئەو كەسانەی كەلە بواری كۆمپیوتەردا تازەن زۆر گونجاوە. كتێبەكە بەقەبارەی گەورە لە ١٣٢ لاپەڕەدا بەشێوەیەكی مەنهەجی پەروەردەیی بە ئاسانترین ڕێگا بۆ فێربوون نووسراوە.

 

بۆ داگرتنی ئەم كتێبە و (تەنها بۆ بەكارهێنانی شەخصی) كلیك لێرە بكە

كتێبی فێربوونی ویندۆی ٧

ئەم كتێبە دەربارەی ویندۆی ٧ ەو بۆ سەرەتاكانی بەكارهێنان دەگونجێت وەك بۆ ئەو كەسانەی كەلە بواری  كۆمپیوتەردا تازەن.

كتێبەكە بەقەبارەی گەورە لە ١٣٢ لاپەڕەدا بەشێوەیەكی مەنهەجی پەروەردەیی بە ئاسانترین ڕێگا بۆ فێربوون نووسراوە.

بۆ داگرتنی ئەم كتێبە و (تەنها بۆ بەكارهێنانی شەخصی) كلیك لێرە بكە